ئەمشەو، ١١ی تەمموزی ٢٠٢١، لاهور شێخ جەنگی، لەماڵەکەی خۆی لەدەباشان سەردانی بافڵ تاڵەبانی کرد.
کۆبونەوەکەی لاهور شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی، بەبێ هیچ ئەنجامێک کۆتایی پێهاتوەو لەکۆبونەوەکەدا بافڵ تاڵەبانی، سور بوە لەسەر داواکارییەکانی خۆی و جێبەجێکردنی ئەو گۆڕانکارییانەی دەیەوێت لەدەزگا ئەمنییەکانی سلێمانی ئەنجامی بدات.
هەر بە پێی زانیارییەکان، لەو کۆبوونەوەدا باڤڵ تاڵەبانی، داواکاری دیکەی هەبووە و یەکێک لە داواکارییەکانیش ئەنجامدانی پلینۆم و گۆڕانکاری بووە لە نێو خۆی حزبدا.
بوار نیوز