ڕۆژنامەنووسێکی نزیکی یەکێتێ ژەھرخواردکردنی بافڵ تاڵەبانی لەلایەن چەند ئەندامێکی دەزگای زانیاری پشتڕاست دەکاتەوە و دەشڵێ:” بۆ ئەوەی دڵنیابنەوە لەوەی ھێرۆ خان‌یش ژەھرخوارد کراوە یان نا، ھێرۆ خان لەگەڵ شانازی خوشکی چوونەتە ڕووسیا بۆ پشکنین”.
پێم ناخۆشه! به‌شێك له رۆژنامه‌نووسان و میدیاى كوردى له كه‌یسى ژه‌هرخواردنى بافڵ تاڵه‌بانىیدا، به هه‌ڵه و له سه‌رچاوه‌ى دووه‌م و سێهه‌م له خۆیانه‌وه زانیارى نا دروست بڵاوده‌كه‌نه‌وه و وا تێگه‌یاندراون ئه‌م كه‌یسه نوێیه و به‌م زوانه روویداوه .
بۆئه‌وه‌ى وه‌رگر، زانیارى له سه‌رچاوه‌ى یه‌كه‌مه‌وه پێبگات و چیتر خۆى به هه‌واڵ و زانیارى واته وات خه‌ریك نه‌كات، لێره‌وه ئه‌صڵى بابه‌ته‌كه‌تان له زارى خۆیانه‌وه بۆ بڵاوده‌كه‌مه‌وه:
كه‌یسى ژه‌هرخواردنى باڤڵ تاڵه‌بانى، مێژوووه‌كه‌ى بۆ ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه و دواى ئاشكرابوونى سه‌ره داوى بابه‌ته‌كه ناوبراو، له وڵاتى روسیا سێ پشكنینى یه‌ك له دواى یه‌ك ئه‌نجامده‌دات. له ئه‌نجامى پشكنینه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت ماده‌ى موخه‌ده‌رات له‌گه‌ڵ ژه‌هرخواردنه‌كه‌ى تێكه‌ڵ كراوه.
ناوبراو، هیچ جۆره پشكنێنێكى له هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامنه‌داوه و تاقیه‌گه پزیشكییه‌كانى ئێره‌ش تواناى ده‌ستنیشانكردنى ئه‌م جۆره حاڵه‌ته‌یان نییه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى بافڵ تاڵه‌بانى، بۆى روون ده‌بێته‌وه ژه‌هرخوارد كراوه، به‌ڵام ئه‌و پرسه‌ى دواخست، چونكه له‌سه‌ره‌تادا جگه له پارتى گومانى له هیچ كه‌سێك نه‌بوه، ئه‌و كاره‌ى له دژى بكات، به‌ڵام دواى ساڵێك ده‌ركه‌وت دوو به‌رپرسى ده‌زگاى زانیارى ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجامداوه، ڤیدیۆى دانپێدانانیشیان تۆماركراوه.
ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه، هێرۆخان ئیبراهیم ئه‌حمه‌دى دایكیشى به هاوڕێیه‌تى له‌گه‌ڵ شانازى خوشكى و دكتۆر حه‌مید چوونه‌ته وڵاتى روسیا، به مه‌به‌ستى پشكنین بۆ هه‌مان مه‌به‌ست، چونكه گومان ده‌كرێت ناوبراویش چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به هه‌مان شێوه ژه‌هرخوارد كرا بێت.
سەرتیپ وەیسی