دوایین زانیاری لەنێو یەکێتی؛ باڵانسی ھێز گۆڕا

شه‌ڕه‌كه‌ به‌رده‌وامى هه‌یه‌ و شكستى لایه‌نێك له‌م یاریه‌دا بۆته‌ شتێكى حه‌تمى و گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ نییه‌.
باڵانسى هێز له‌رووى ( سیاسى و سه‌ربازى و ئابوورى) به‌لایه‌كدا چوه‌، ئیتر له‌مه‌ودوا گفتوگۆو سیاسه‌تكردن له‌ نێو یه‌كێتیدا، ناگه‌ڕێته‌وه‌ به‌ر له‌ 8ى ته‌مموزى 2021.
بومەلەرزەکەی قەڵاچوالان. هەموو سیاسیە باڵاکانی یەکێتی بردەوە سەر اصڵی خۆیان، مناوەرە کۆتایی هات ” لەگەڵمی یان دژى ” لایەكیان دەبێت باجی ئەو روداوە بدات، کەم تا زۆر تامی شکست بچێژێت.

وه‌ك وه‌رگرێك به‌ دواى ورده‌كارى هه‌موو حه‌قیقه‌تێك مه‌گه‌ڕی، به‌ڵام حه‌قى خۆته‌ ده‌ره‌نجامه‌كان بزانیت، ئه‌وه‌ش پێویستى به‌ چاوه‌ڕێكردنه‌، چونكه‌ ئه‌و ململانێى و كوده‌تا ناوخۆییه‌ ئاڵۆزه‌، له‌ چه‌ند رۆژ و مانگێك كۆتایى پێنایه‌ت، لایه‌ن و كاره‌كته‌رى ناوخۆیى و ئیقلمى زۆر تیایدا به‌شدارن.

سەرتیپ وەیسی

ھەواڵی زیاتر