ئەمڕۆ چوارشەممە 7 ی تەمموزی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بریندەر سینگ یاداڤ باڵیۆزی هیندستان لە عێراق کرد کە بۆ ماڵئاوایی و بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی ، سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە.
لە دیدارەکەدا کە سوبحان سی کەین کونسوڵی گشتیی هیندستان لە ھەولێر ئامادەی بوو ، سەرۆکی حکومەت سوپاسی باڵیۆزی هیندستانی کرد بۆ ئەرک و هەوڵەکانی لە پێناو برەودان بە پەیوەندییەکانی هیندستان لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان . هیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواست لە ئەرکی تازەیدا.
باڵیۆزی هیندستان وێڕای دەربڕینی پێزانینی خۆی بۆ ئەو ئاسانکاری و هەماهەنگییەی،کە لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشکەشی باڵیۆزخانە و کونسولخانەی هیندستانی دەکەن ، ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی هەمەلایەنەی پەیوەندییەکان، لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان دەربڕی.
ھەواڵی ڕابردوو
یەکێتی دەیەوێت ھەڤال ئەبوبەکر لە پۆستی پارێزگار دوور بخاتەوە
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر