بە پێی زانیارییەکانی باڵکێش، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە هەوڵی ئەوەدایە دکتۆر ئاسۆ فەرەیدون بکاتەوە بە پارێزگاری سلێمانی و هەڤاڵ ئەبوبەکر دوور بخاتەوە کە لە پشکی بزوتنەوەی گۆڕان نزیک بە چوار ساڵە لەو پۆستەدایە.
لە ٢٤-٦-٢٠١٨وە وادەی یاسایی ئەنجومەنی پارێزگاکان کۆتایی هات. پێشتر یەکێتی و گۆڕان پێکهاتبوون کە هەر لایەنەی ساڵێک و هەشت مانگ پۆستی پارێزگای سلێمانی بەڕێوە ببات.
ئاسۆ فەرەیدون پاش کۆتایی هاتنی ئەو وادەیە لە ٢٠١٦، پۆستەکەی بۆ هەڤاڵ ئەبوبەکر چۆڵ کرد و لەو ساڵەوە تا ئێستا پۆستی پارێزگاری سلێمانی لە لایەن هەڤاڵ ئەبوبەکرەوە بەڕێوە دەبرێت.
یەکێتی ئێستا دەیەوێت مادام هەڵبژاردن نەکرا، پۆستەکە لە گۆڕان بسێنێتەوە.