لە سلێمانی دوو ماڵبڕ دەستگیرکران

مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سیتەك دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە چەند ماڵێكان لەسنوری سیتەك و چەند شوێنیكی تر بڕیبوو و دزیان لیكردبوون .
دوای ئەوەی چەن هاوڵاتییەك سكاڵایان تۆمار كرد كە دزییان لێكراوە ، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سیتەك لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا هەردوو تۆمەتبار بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن كە لە (باخەكانی سنوری سیتەك و گوندەكانی ئەحمەد ئاوا ،زەردەبی ، شارستێنە ، بازەگیر و چەند گوندێكی دیكە ) دزییان كردبوو .
لەئێستادا تۆمەتباران :
ب ، ت ، ع لەدایكبووی 1995
ش ، و ، ر لەدایكبووی 1994
بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزدانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە ، لەكاتی دەستگیركردن و پشكنینی شوێنی نیشتەجێبونی تۆمەتباران دەستگیرا بەسەر ژمارەیەكی زۆر كەل و پەل كە لە ماڵ و باخی هاوڵاتیانیان دزیبوو .

ھەواڵی زیاتر