لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان گرژی دروستبوو و بەو هۆیەوە بۆ ماوەیەک دانیشتنی پەرلەمان راگیرا. دوای نزیکەی نیو کاژێر کۆبوونەوەکە دەستی پێکردەوە و 16 پەرلەمانتاری ئۆپۆزیسیۆن بەپێی ماددەی 57ـی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان لە کۆبوونەوەکە بێبەشکران.
بەپێی زانیارییەکان پەرلەمانتارانی کۆمەڵ، یەکگرتوو، نەوەی نوێ و بەشێک لە فراکسیۆنی گۆڕان لە کۆبوونەوەکە بەشدار نابن.
رووداو