شێرکۆ هەژار نامەکەی کاوە ئەمینی لە لاپەڕەی فەیسبووکی خۆی بڵاو کردووەتەوە.
دەقی هەڕەشەکە وەک خۆی:
ئێستا ئەم هەڕەشەیەم بە مێسنجەر لە ” کاوە ئەمین”ی رووداوەوە بۆ هات :
من لەبەر رێزی ئەوەی کە بە تەمەنیت تا ئێستا وەڵامم ناداویتەوە، چەند جارێکە بەبئ هیچ هۆ کارێک بێئەدەبی دەکەیت بەرانبەرم، برادەری هاوبەشمان هەیە و ئاگادارم دەکاتەوە، بۆیە دەبێت ئەمجارە وەلامێکت بدەمەوە بتەزیت.