بەهۆکارێکی نادیار لە سنوری گوندی ( باهیزاوا )ی سەر بە ناحیەی گاپیڵۆن ئاگرێکی فراوان کەوتەوە ، مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی گاپیڵۆن گەیشتنە شوێنی ئاگرەکە و بە هاوکاری و هەماهەنگی بەشی پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ و ئاگرکوژێنەوەی قەزای ماوەت و چوارتا و دانیشوانی سنوورەکە دوای هەوڵ و ماندوونێکی زۆر توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن .
زەرەرو زیانی ئاگرەکە مەزەندە دەکرێت بە سووتانی نزیکەی ( ٨٠ ) دۆنم پوش و پاوان ، هەروەها ( ١٠ ) سەر مانگای هاووڵاتیان لەناوچوون و ( ٣٠ ) مانگای تریش بەهۆی ئاگرەکەوە سوتان و بریندار بوون ، ( ١٥٠٠ ) جوچکەی کێڵگەی پەلەوەر لەناوچوون .
سەرەڕای زیانەکان، پۆلیسی بەرگری شارستانی و دارستان، توانیان سەدان سەر ئاژەڵ لە سووتان رزگاربکەن.

