ئەمڕۆ چوارشەمە 2021.6.30 قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر، لێژنەی پشکنین و چاودێری بازاڕ، دەستیگرت بەسەر بڕی (40)تۆن لە ترشیاتی ناتەندروست و گەنیودا.
راگەیاندنی قایمقامیەتی هەولێر دەڵێ: ترشیاتەکە لەکۆگایەکی شاراوەی گەڕەکی مامزاوە- میرزا ئەحمەد بووە.
ئەم کۆگایە ھیچ مەرج و ڕێنمایی تەندروستی تێدا نەبووە و پێشتر وەک شوێنی بەخێوکردنی مەڕوماڵات بەکارھاتووە، بۆ ئەم مەبەستە ڕێکاری یاسایی بەرامبەر خاونەکەی گیرایەبەر ڕووبەڕووی دادگا دەکرێتەوە، سەرجەم ترشیاتەکە بەھاوکاری بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری ژینگەپارێزی، گواسترایەوە زبڵخانەی کانی قڕژاڵە و لەناوبردرا

