ئەمڕۆ سێشەممە 29ی حوزەیرانی 2021، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە جینۆرۆسۆ کالۆنگێ، باڵیۆزی فیلیپین لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە گەڵ فیلیپین و رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی داعش و تیرۆر بەگشتی کرا.
باڵیۆزی فیلیپین وێڕای ستایشکردنی قارەمانیێتی پێشمەرگە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش، ئاماژەی بە خواستی وڵاتەکەی کرد بۆ سوود وەرگرتن لە ئەزموونی سەرکەوتووی هەرێمی کوردستان لە رووبەڕووبوونەوەی بیری توندڕەوی و تیرۆر .
سەرۆکی حکوومەت جەختی لە گرنگیی نەهێشتنی هۆکارەکانی سەرهەڵدانی تیرۆر کرد بۆ رێگەگرتن لە گەشەکردنی تیرۆر و توندڕەوی.
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر