لەچوارچێوەی هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ، بەمەبەستی ڕێگریکردن لە کڕین و فرۆشتن و مامەڵەکردن به هەرجۆرە شوێنەوارێکی مێژویی وبەنرخ ، توانرا باندێکی دزینی شوێنەوار دەستگیربکرێ و دەست بگیرێ بەسەر دوو پەرتوکی کۆنی بەنرخدا .
لەدرێژەی کارو چالاکیەکانی هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی لە ڕۆژی ٢٠٢١/٦/١٧ پاش کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچون و دانانی بەرنامەیەکی ووردو وەرگرتنی فەرمانی بەڕێز دادوەر ، توانیان باندێکی پێنج کەسی دزینی شوێنەوار دەستگیربکەن بەناوەکانی ( ٲ ٲ ٲ ) لەدایک بوی ساڵی ١٩٧٧ دیالە عەرەب ، ( ھ ڕ ڕ ) لەدایک بوی ساڵی ١٩٨٦ سلێمانی ، ( ڕ ڕ م ) لەدایک بوی ساڵی ١٩٦٥ سلێمانی ، ( ک ف م ) لەدایک بوی ساڵی ١٩٨١ هەولێر ، ( ٲ ک ع ) لەدایک بوی ساڵی ١٩٨١ سلێمانی ، بەتۆمەتی دزین و مامەڵەکردن بەدوو پەرتوکی کۆنەوە ، کەمێژووە کەیان دەگەڕێتەوە بۆ هەزاران ساڵ پێش ئێستا و نرخەکەیان دەیان هەزار دۆلارە ، پەرتوکەکان تایبەتن بە هەردوو ئاینی ( جولەکە و مەسیحی ) بەناوەکانی ( تەورات + ئینجیل ) لەسەرپێست و بە ئاوی ئاڵتون نوسراوون ، تۆمەتباران لە خواروی عێراقەوە پەرتوکەکانیان هێناوەتە ناو شاری سلێمانی ، ویستویانە ڕەوانەی دەرەوەی هەرێمی کوردستانی بکەن ، سەرجەم باندەکە بەپێی ماددەی ( ٦٠ ) ی شوێنەوار دەستگیرکراون ، دەست بەسەر پەرتوکەکاندا گیراوە ، لێکۆڵینەوە لە کەیسەکە بەردەوامه .