گەنجێک بەهۆی ئەوەی جگەرەی بەدەستەوەبووە لەکاتی بەنزین تێکردندا سووتا

ئه‌و گه‌نجه‌ى له‌ كاتى تێكردنى به‌نزین له‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ى جگه‌ره‌ى به‌ده‌ستییه‌وه‌ بوو و سووتا، گیانى له‌ده‌ست دا.

هاوكار عەلی، وتەبێژی تەندروستیی كۆیە، ئەمڕۆ یەكشەممە 27ی 6ی 2021 ڕایگەیاند: چوار رۆژ پێش ئێستا، گەنجێكی دانیشتووی كۆیە بە ناوی (بێجان سالار)، لە كاتی به‌نزینكردنه‌ نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه‌، جگه‌رە بەدەستییەوە بووە و بەهۆیەوە گڕ دەگرێت و جەستەی دەسووتێت، دواتر بەهۆی زۆریی رێژەی سووتانەکەی، ڕەوانەی هەولێر كرا”.

ئەمڕۆ یەكشەممە، بێجان سالار بەهۆی قورسی برینەکەی گیانی لەدەستدا.

ھەواڵی زیاتر