پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند “نووسراوێك بە واژۆی بەڕێز سەرۆکی پەرلەمان ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران کراوه لەبارەی ئەوەی پەرلەمانتاران بۆیان نییە سەردانی پرۆژەکانی وەبەرهێنان بکەن بە تەنها بە مەبەستی بەدواداچوون”، دەشڵێت “له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لێكدانه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت، گوایه له‌سه‌ر هه‌ڵه‌ی چه‌ند په‌رله‌مانتارێكه و پێگه‌ی خۆیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌سی به‌كارهێنابێت”.
وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی ئەوەی خستووەتەڕوو “بە خۆشحاڵییەوە رایدهگەیێنین كه هیچ ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی پارتی نین و په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنه‌كه‌مان په‌روه‌رده و گۆشكراوی رێبازی بارزانین، هەموو هەڤاڵانمان لە هەموو لیژنەکان و بەتایبەت لیژنەی وەبەرهێنان، پیشەییانە کاریان کردووە و باش دەزانن باش و خراپ چییە”.
پێشەوا هەورامانی داوای لە سه‌رۆكی په‌رله‌مان کردووە “هه‌ر ئه‌مڕۆ لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه پێكبهێنێت و ئەم بابەتە دوانەخات و هەر کەسێک پلە و پێگەی خۆی بۆ بەرژەوەندیی کەسی بەکارهێناوە، ناوی بهێندرێت و کە ئەنجام دەستکەوت رێوشوێنی یاسایی لە بەرانبەریان بگیرێتەبەر و هەستی کەس بە ناحەق بریندارنەکرێت”.