ئەو دوو منداڵەی دوێنێ لە هەولێر ونبوون ئەمڕۆ بە خنکاوی دۆزرانەوە

دوو منداڵ شەوی رابردوو لە هەولێر ونبوون، دوای ئەوەی کەسوکاریان پەیوەندییان بە پۆلیسی هەولێر و رووداو کرد بۆ دۆزینەوەیان، ئەمڕۆ تەرمەکانیان لە گۆمێکی نزیک مەلا ئۆمەر دۆزرانەوە.
منداڵەکان ناویان سیڤان مەحمود نادر و دلۆڤان سەباح مەجید-ە، هاوڕێی یەکتربوون و خەڵکی کۆمەڵگەی مەلائۆمەری نزیک هەولێرن.

ھەواڵی زیاتر