پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 24/6/2021، له گوندێكى سنوورى قه‌زاى پشده‌ر، چەكدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) هەوڵیان داوە سەرانە لە خەڵكی كاسبكار بسەنن، بەڵام كاسبكارێك ئامادە نەبووە سەرانە بدات و بەم هۆیەوە چه‌كدارانى په‌كه‌كه ته‌قه‌یان لێى كردووه و برینداریان كردووه، لە ئەنجامیشدا شەڕ ڕووی داوە.
له‌مباره‌یه‌وه به‌كر وه‌یسى، به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌دێى هه‌ڵشۆ به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند: “ئه‌و هاووڵاتییه له سنوورى گوندى شێنێ مامه‌ڵه‌ى به ڕه‌شه‌وڵاخه‌وه كردووه، دواى ئه‌وه‌ى چه‌كدارانى په‌كه‌كه داواى گومرگى لێده‌كه‌ن، ئاماده نه‌بووه گومرگیان پێبدات و به‌وهۆیه‌وه ده‌مه‌قاڵێ له نێوانیان دروست بووه”.
ئەوەشی پشتڕاست كردەوە كە چه‌كدارانى په‌كه‌كه ته‌قه‌یان لە كاسبكارەكە كردووە و برینداریان كردووه، “ئێستا برینداره‌كه گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵادزێ و خۆشبه‌ختانه بارى ته‌ندروستى جێگیره”.
ئەو كەسەی بریندار كراوە ناوی فەقێ حەمەد ئیسماعیلە و دانیشتووی گوندی (زەڵێ)ی سەر بە شارەدێی هەڵشۆیە.