ئەمڕۆ چوارشەممە 23ـی حوزەیران 2021 لە سەلاحەدین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە خاتوو تۆنی ئالێرز، باڵیۆزی نەرویج لە عێراق کرد.
لەدیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی عێراق و دوا پێشهاتەکان لەسەر ئاستی ناوچەکە و هەڕەشەی تیرۆر تاوتوو کرا و، رۆشنایی خرایە سەر هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق و تەحەدیاتی بەردەم پرۆسەی سیاسی عێراق.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا هەنگاوەکان بۆ پێکهێنانی ناوەندەکانی هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هەروەها یەکخستن و چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە بە ئیجابی وەسف کرا.
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی نەرویج تەوەرێکی تری ئەو دیدارە بوو و سەرۆک بارزانی سوپاسی رۆڵ و کاریگەریی نەرویجی کرد لە یارمەتیدانی ئاوارەکان و کاروباری خێرخوازی و بەشداربوون لە هاوپەیمانیتی نێودەوڵەتی شەڕی دژی داعش.
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر