بەشی پۆلیسی دەشتی هەولێر، بنكەی پۆلیسی دارەتوو رایگەیاند، تۆمەتبارێكیان بە ناوی (هـ. ص. ا) دەستگیر كرد، كە بەپێی ماددە (٤٩٥) لە یاسای سزادان، فەرمانی دەستگیركردنی هەبوو.
تۆمەتباری ئاماژەپێكراو، كە لە كاتی دەستگیركردنیدا رووبەڕووی هێزەكانی پۆلیس بووەوە و نارنجۆكێكی دەستی گرتە تیمەكانی پۆلیس، بەڵام نەتەقییەوە و بێ زیان بوو، بۆیە هەر زوو هێزەكانی پۆلیس لێی هاتنە دەست و وێڕای دەستگیركردنی تۆمەتبار، دەستیان بەسەر دوو نارنجۆك و چەكێك و بڕێك ماددەی هۆشبەردا گرت.
لە ئێستادا تۆمەتباری سەرەوە رێكاری یاسایی بەرامبەر گیراوەتەبەر و دراوەتە دادگا.
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی زیاتر