مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد

ئەمڕۆ دووشەممە 21 ی حوزەیرانی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد .

لە کۆبوونەوەکەدا کە ڕۆب واڵەر کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر ئامادەی بوو ، دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان تاووتوێ کرا. جەخت لە گرنگیی بەردەوامبوونی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و هاوکاریکردن و پشتیوانیکردنی هێزی پێشمەرگە کرا لە لایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئارامیی و سەقامگیریی لە ناوچەکەدا. 

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ،گفتوگۆ دەربارەی  هەلومەرجەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق و پێویستی زەمینەخۆشكردن لەبەردەم هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد کرا كە ماف و خواستی سەرجەم پێكهاتە جیاوازەکانی عێراق دەستەبەر بكات .

ھەواڵی زیاتر