پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هێزەکانمان ئاگادار کرانەوە کە دوو کەسی نەناسراو لەناو بازاڕی قەڵادزێ هێرشیان کردۆتە سەر کاسبکارێک بەناوی ( ڕ . ح . ر ) کە دوکانی کەمالیاتی هەیە و دەستبەجێ گەشتنە شوێنی ڕوداوەکە و ڕێوشوێنی یاسایی گیرایەبەر.
بەوتەی خۆی “بڕی 42700 دۆلاری ئەمریکی و 19,700,000 دیناری عێراقی لابووە کە هی قەرز بووە و ویستوویەتی لە دوکانەکەی خۆیدا بیداتەوە بە خاوەن قەرز، بەڵام پاش ئەوەی کەمێک سەرقاڵ بووە 2 کەسی دەمامکدار پەلاماریان داوە و وێڕای بریندارکردنی سەرجەم پارەکانیان لێ سەندووە و پاشان ڕایانکردووە”.
لەئێستادا لێکۆڵینەوەی ورد لەڕووداوەکە دەستی پێکردووە و بەڕێز دادوەریش بە ماددەی 406/ 31 لە یاسایی سزادانی عێراقی بڕیاریدا بە دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان. لێکۆڵینەوەش لە ڕوداوەکە بەردەوامە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین
ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان