دادگای دەستوری تورکیا داواکاری داخستنی هەدەپەی پەسەندکرد

دادگای دەستوری تورکیا  داواکاری داخستنی پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە-ی پەسەندکرد.

ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجومەنی گشتیی دادگای دەستور بۆ لێکۆڵینەوە لەبارەی داواکاری داخستنی هەدەپە کۆبووەوە و بڕیاریدا بە پەسەندکردنی داواکارییەکە.

بەپێی ماددەی 69ی دەستوری تورکیا بۆ داخستنی هەر پارتێکی سیاسی، بڕینی بەشێک یان تەواوی هاوکارییەکان لەسەر ئەو پارتە، لە کۆی 15 ئەندامی ئەنجوومەنی گشتیی دادگای دەستووری تورکیا پێویستە 10 ئەندامیان دەنگ بە بڕیارەکە بدەن.

ھەواڵی زیاتر