ئەمڕۆ یەکێتی و گۆڕان رێککەوتنەکەیان ئیمزا دەکەن

بڕیارە ئەمڕۆ ڕێوڕەسمی ئیمزاكردنی بەشی سیاسی رێككەوتنی نێوان یەكێتی و گۆڕان بەڕێوەبچێت كە لە چوارچێوەی هاوپەیمانی كوردستاندا بەشداری لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی عێراقدا دەكەن.
بەگوێرەی زانیارییەکان بڕیارە کاتژمێر ٤:٠٠ی ئەمڕۆ یەکشەممە، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان رێککەوتنی سیاسی نێوانیان لەبارەی پێکهێنانی هاوپەیمانێتی بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق لە هۆتێل شاری جوان لە سلێمانی ئیمزا دەکەن .

ھەواڵی زیاتر