نامەیەک لە نێچیرڤان بارزانییەوە بۆ ئیبراهیم ڕەئیسی

بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2021-6-19، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پيرۆزبایی سه‌ركه‌وتنى له‌ ئيبراهيم ره‌ئيسى، سه‌رۆكى نوێی كۆمارى ئيسلاميى ئێران كرد كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى دوێنێ هەینیدا، زۆرینەی دەنگەکانی بەدەستهێنا.

لە نامەکەیدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان هیوای سەرکەوتنی بۆ رەئیسی خواستووە لە پۆستە نوێیەکەیدا.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان هيواى خواستووه‌ “له‌ سه‌رده‌مى سه‌رۆكاتيى رەئیسیدا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێيه‌تيى باش و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش زياتر په‌ره‌يان پێبدرێت و بواره‌كانى هاريكاريى هه‌ولێر و به‌غدا له‌گه‌ڵ تاران له‌پێناو ئارامى و سه‌قامگيريى هه‌ردوولا و ناوچه‌كه‌دا، فراوانتر بكرێن.”

ھەواڵی زیاتر