سێ کەس بە تۆمەتی کوشتن و سووتانی تەرمی ژنێکی تەمەن 31 ساڵ لە سلێمانی دەستگیرکران. ئاسایشی سلێمانی دەڵێت “تۆمەتبارەکان بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە دوای کوشتنی بە فیشەک، تەرمی کوژراوەکە دەسووتێنن و فڕێی دەدەن”.
دەقی ڕاگەیەنراوەکەی ئاسایشی سلێمانی
بەمەبەستی پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان ، لەسەر ڕێنمایی و ڕاسپاردەی دەزگای ئاسایشی هەرێم ، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان دوای ئەوەی لەڕۆژی ٢٠٢١/٦/١٠ئاگادار کرانەوە بەبونی تەرمێکی سوتێنراو لەنزیک گوندی عەزیزاوا ، پاش ئەوەی هێزەکانمان چونە شوێنی ڕوداوەکە ، بەفەرمانی دادوەر دەستبەجێ دەستکرا بەلێکۆڵینەوە و بەدواداچوون ، توانرا چەند سەرەداوێک بدۆزرێتەوە ، لەئەنجامی لێکۆڵینەوە لاشە سوتێنراوەکە ناسرایەوە کەژنێکە بەناوی ( ب ع ح ) لەدایکبووی ساڵی ( ١٩٩٠ ) ٫ لەڕۆژی ١٥و١٦ ی ٢٠٢١ تۆمەتباران سەرجەمیان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانیەوه دەستگیرکران بەناوەکانی ١- ( پ ع ح )لەدایک بوی ساڵی ١٩٨٥ سلێمانی ، ٢- (م ع ح ) لەدایک بوی ساڵی ١٩٨٨، ٣- ( ب ج ج ) لەدیک بوی ساڵی ١٩٩٦ ، تۆمەتباران دانیاننا بەوەدا کە لەڕۆژی ٢٠٢١/٦/١٠ تۆمەتباری سەرەکی تاوانەکە لەسەر کێشەیەکی کومەڵایەتی هەستاوە بەبردنی تاوانلێکراو بە ئۆتومبێل و بردنی بۆ دەرەوەی شار ، لەکاتی سەرخستنی لە ناو ئۆتومبێلەکەدا ژنەکە بەرەنگاری بۆتەوە و لەلایەن تاوانبارەکەوە بەسێ فیشەک کوژراوە ، دواتر بردویەتی لە چۆڵەوانییەکی نزیک گوندی عەزیزاوا سوتاندویەتی ، لە ئەنجامدانی ئەم تاوانەدا دوو تۆمەتبارەکەی تر بەتۆمەتی پێدانی چەک و هاوکاریکردن لە ئەنجامدانی تاوانەکەدا ، بەپێی ماددەی (406 ) لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە کەیسەکە بەردەوامه .
http://https://www.facebook.com/108461914615588/videos/591254465172891