چەند گەشتیارێک دەکەونە ناو چەمی دووئاوان و تیمەکانی فریاکەوتن لە مردن رزگاریان دەکەن..
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دواى ئەوەى لە بنکەى ئاگرکوژێنەوەى ماوەت ئاگادارکرانەوە کە چەند گەشتیارێک بۆ بەسەربردنى کاتێکى خۆش ڕوویان کردۆتە چەمى دووئاوان سەر بە قەزاى ماوەت کە لەپڕ ئاوەکە دەکرێتەوە ئاستى ڕووبارەکە بەرز دەبێتەوە ئەو هاووڵاتیانە ڕێگایان لێ دەگیرێت دەستبەجێ مەفرەزەکانى بەشى پۆلیسى دارستان و ژینگەى ماوەت گەیشتنە شوێنى مەبەست دواى هەوڵ و ماندو بونێکى زۆر بە هەماهەنگى پۆلیسى ئاگرکوژێنەوەى ماوەت توانرا ئەو هاووڵاتیانە ڕزگاربکرێت .