ئاسایشی شارەزوور رایگەیاند، دوو تۆمەتباریان لە شارۆچکەی تەوێڵە دەستگیرکردووە کە سێ پارچە شوێنەوارییان پێ بووە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 15ـی حوزەیرانی 2015 ئاسایشی شارەزوور راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند “دوو تۆمەتبار بەپێی ماددەی 63 لە یاسای شوێنەوار لە شارۆچکەی تەوێڵە دەستگیرکران.”
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە کە دۆسییەی لێکۆڵینەوە بۆ دوو تۆمەتبارەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەی زیاتریشیان لەگەڵ دەکرێت.
ھەواڵی ڕابردوو
شاسوار عەبدولواحید سێ جار داوای کردووە مەسرور بارزانی ببینێت
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر