ئاسایشی شارەزوور: تەقینەوەکەی هەڵەبجە خۆکوژی بووە

بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور ڕاگەیەندراوی بڵاوکردەوە سه‌باره‌ت به‌و ڕووداوه‌ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ‌ له‌ پارێكێكی گه‌ڕه‌كی (شاره‌وانی) هەڵەبجە ڕوویداوه‌.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: گه‌نجێكی له‌دایكبووی ساڵی (1992) كاتژمێر (9)ی سه‌رله‌به‌یانی ڕۆشتوه‌ته‌ پاركه‌كه‌ و دووباخه‌وانی لێبوه‌، دوای سڵاوكردن له‌ باخه‌وانه‌كان و دوركه‌وتنه‌وه‌ لێیان، به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌نگێك بیستراوه‌.

دوای ئاگادار بوون و گه‌شتنی هێزه‌كانمان به‌ شوێنی ڕوداوه‌كه‌ له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه‌، كه‌  كه‌سێكه‌ به‌ناوی (ڕێكان ته‌حسین فه‌تاح) كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێناوه‌.

ڕووداوه‌كه‌‌ ڕووداوێكی خۆكوژی بووه ‌و له‌ڕیگه‌ی نارنجۆكێكی ده‌نگیه‌وه‌ بووه‌. 

لێكۆلینه‌وه‌ی زیاتر به‌رده‌وامه‌، هاولاتیانی خۆشه‌ویست ئاگادار ده‌كه‌ین كه‌ پێویست به شڵه‌ژان و ‌دڵه‌ڕاوكێ ناكات، چونكه‌ ڕوداوه‌كه‌ ته‌نها كارێكی خۆكوژی بووه‌.

ھەواڵی زیاتر