لە سلێمانى چەند کەسێک بۆڕیی ئاوەڕۆیان شکاندووە و ئاوەکەیان بە تانکەر فرۆشتووە

شارەوانی سلێمانی ئاشکرایکرد کە لە گەڕەکى سەرچنار، چەند کەسێک بۆڕییەکى ئاوەڕۆیان شکاندووە و دواتر ئاوەکەیان بە تانکەر فرۆشتووە بە هاووڵاتییان.

ئارى عوسمان، بەرپرسی بەشی زیادەڕۆیی لە شارەوانی سلێمانی بە میدیاى گۆڕانى راگەیاندووە: “لە سنوورى گەڕەکى سەرچنار چەند کەسێک بۆڕى ئاوەڕۆ (زێراب)یان شکاندووە و ئاوەکەیان بە تانکەر فرۆشتووە بە هاووڵاتییان”.

ئەو بەرپرسەی شارەوانی سلێمانی ئەوەشی خستووەتە روو، “دواى بەدواداچوونەکانیان بۆیان ئاشکرابووە، کە ئەو کەسانە بە رۆژ ئاوە پیسەکە کۆدەکەنەوە و بە شەویش لە رێگەى تانکەرەوە ئەو ئاوە دەفرۆشنەوە بە هاووڵاتییان”.

ھەواڵی زیاتر