لە سلێمانی فەرماندەیەکی پێشمەرگە درایە بەر دەستڕێژی گولـلە

لە سەنتەری سلێمانی فەرماندەیەکی درایە بەر دەستڕێژی گولـلە و بە سەختی بریندار کرا.
وەرزێر عەلی، کە پێشمەرگەیە لەو سریەیەی کە موقەدەم رزگار قادر بەرپرسیەتی بە باڵکێشی ڕاگەیاند “ئەمڕۆ شەممە لە سەنتەری سلێمانی و لە نزیک تێرمیناڵی شارەزووردا، موقەدەم ڕزگار قادر، لەلایەن چەند کەسێکی ناسراوەوە دراوتە بەر دەستڕێژی گولـلە.
ناوبراو وتیشی: گولـلەیەک بەر قاچی و دوو گولـلەش لە پشتی دراوە و بەسەختی بریندارکراوە، دواتر نەشتەرگەری بەپەلەی بۆ کراوە و ئێستا تاڕادەیەک لە مەترسی دەرچووە.

ھەواڵی زیاتر