لە ئەنجامی بەدواداچوونی هێزە ئەمنییەکان لە شارۆچکەی عەنکاوەی سەر بە پارێزگای هەولێر دەستبەسەر بڕێکی زۆر لە ماددەی هۆشبەردا گیرا.
ئەو ماددە هۆشبەرەی دەستی بەسەردا گیراوە نزیکەی 300 کیلۆگرام دەبێت و وەکو تووتن دەفرۆشرێت. بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو 5 کەس لەسەر فرۆشتنی ئەو ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکراون کە هەوڵیانداوە بە بیانووی فرۆشتنی تووتنی نێرگەلە ماددە هۆشبەرکان بشارنەوە