چەمچەماڵ.. بەهۆی شەڕکردنەوە هەشت کەس دەستگیرکران

لە دوو ڕوداوی جیادا مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ هەشت تۆمەتبار دەستگیردەكات و ڕوبەڕوی یاسایان دەكاتەوە .
شەوی ڕابردوو سەعات 11 ، لەقەزای چەمچەماڵ شەڕو ئاڵۆزی لەنێوان دوو دراوسێدا ڕویدا و بە هۆیەوە تەقەكرا ، دەستبەجێ‌ مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو توانرا لەماوەیەكی كەمدا و بەهاوكاری ئاسایشی سنورەكە تۆمەتبارانی ڕوداوەكە دەستگیربكرێن .
لەئێستادا سەرجەمیان كە شەش تۆمەتبارن بە ناوەكانی :
ب ، م ، ف
ه ، م ، ف
س ، ص، ی
ت ، س ، ص
م ، س ، ص
ه ، ر ، م
بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 405-31 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .
هەروەها مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ دوو تۆمەتباری تریان دەستگیركرد كە لەناو بازاڕی چەمچەماڵ پشێوییان دروست كردووەو بەچەقۆ شەڕیان كردووە.
تۆمەتباران بە ناوەكانی :
م ، س ، ح
ژ ، ف ، ف
بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 416 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .

ھەواڵی زیاتر