نێچیرڤان بارزانی: ئامادەی ھەموو ھاوکارییەکین بۆ کامپی شاریا

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ٢٠٢١/٦/٤ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌ په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ عه‌لی ته‌ته‌ر پارێزگاری دهۆک له‌ دۆخی که‌مپی شاریای پرسی که‌ تایبه‌ته‌ به‌ خوشک و برایانی ئاواره‌ی ئێزدی و پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ئاگرێکی گه‌وره‌ی لێکه‌وته‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ک ئاواره‌ بریندار بوون و زیانێکی زۆر به‌ که‌مپه‌که‌ گه‌یشت.

نێچیرڤان بارزانی ئاماده‌ییی خۆیان و سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستانی بۆ هه‌موو هاوکارییه‌ک و یارمه‌تیدانی لێقه‌وماوان و که‌مپه‌که‌ دووپات کرده‌وه‌ و لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌کانی ڕاسپارد بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی پێویسته‌ بۆ به‌هاناوه‌چوون و یارمه‌تیدانیان پێشکه‌ش بکرێت.

لای خۆیه‌وه‌ پارێزگاری دهۆک سوپاسی په‌یوه‌ندی و به‌دواداچوونی نێچیرڤان بارزانی کرد و له‌ دوایین پێشهاته‌کانی دۆخی لێقه‌وماوان و که‌مپه‌که‌ و هه‌نگاو و ڕێکاره‌کانی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ دۆخه‌که‌دا ئاگادار کرده‌وه‌.

ھەواڵی زیاتر