پێشمەرگەیەکی دێرینی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا بە قوڕگی پڕ گریانەوە قسە دەکات و دەڵێت: “کاتێک کە پەیوەیم کردووە، پاسەوانێکی تایبەتی لاهور شێخ جەنگی بەناوی “ئەحمەد” وەڵامی تەلەفۆنەکەی داومەتەوە و قسەی زۆری پێ وتووم”.
ئەو پێشمەرگەیەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەڵێت: “پاسەوانەکەی لاهور شێخ جەنگی پێی وتووم خوێڕی”.