رێکخراوی ههنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ رايگەياند: “مانگی رابردوو لە رۆژهەڵاتی کوردستان چوار کۆڵبەر کوژراون و 13 کۆڵبەريش برینداربوون”.
رێکخراوی ههنگاو بۆ چاودێریی رەوشی مافەکانی مرۆڤ له رۆژههڵاتی كوردستان لەراپۆرتێکدا بڵاويکردەوە: “لە ماوەی مانگی ئایاری 2021دا، لانیکەم چوار کۆڵبەر لە سنورەکانی کوردستان کوژراون و 13 کۆڵبەريش بریندارکراون، کە %82ی رووداوەکان بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئهمنییهكانی ئێران بووە”.
ئاماژەى بەوەشکردووە: “یەکێک لە کۆڵبەرەکان بەهۆی تەقینەوەی مینەوە گیانی لەدەستداوە، يەکێک لە بريندارەکانيش بە تەقەی هێزەکانی تورکيا برينداربووە”.
بەپێی ئامارەکەی رێکخراوی ههنگاو: “زۆرترین ژمارەی رووداوەکان لە سنوری پارێزگای سنە تۆمار کراون کە 7 رووداو بووە، هەروەها ئەوانەی کوژراون خەڵکی پارێزگاکانی ورمێ و کرماشان بوون”.