لە شاری هەولێر کەسێک بە تۆمەتی نوشتەکردن و فریودانی خەڵک دەستگیرکرا.
بەشی پۆلیسی ڕێککاریی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە گەڕەکی مامۆستایان تۆمەتبارێکیان بە ناوی (د.ھ.ق) تەمەن (32 ساڵ) بە تۆمەتی نوشتەکردن و فریودان و هەڵخەڵەتاندنی ئافرەتان و گەنجان دەستگیر کرد. تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، بە مەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر و گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان، ڕادەستی دادگا کرا.
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر