مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی لە تویتێکدا ڕایگەیاند، “هیوادارم یەکێتی وەک لایەنێکی سەرەکی و هاوپەیمان لە حکومەت بەردەوامبن لە پشتیوانیکردنی کارنامەی هاوبەشمان، بۆ زیاتر خزمەتکردنی گەلەکەمان”.
دەقی پەیامەکەی مەسرور بارزانی:
پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە گشت ئەو خەباتگێڕ و تێکۆشەرانە دەکەم کە لە ڕیزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە پێناو مافەکانی گەلەکەمان درێژەیان بە خەبات داوە.
هیوادارم یەکێتیی وەک لایەنێکی سەرەکی و هاوپەیمان لە حکومەت، بەردەوام بێت لە پشتیوانیکردنی کارنامەی هاوبەشمان بۆ زیاتر خزمەتکردنی گەلەکەمان.