پێش تەقاندنیان بەرەو هەولێر دەست بەسەر چەند مووشەکێکدا گیرا

ژمارەیەک مووشەکی گراد لە سنووری گوندی دارەمان- عەسار لە سنووری ناحیەی شوانی سەر بە کەرکووک دەستیان بەسەر داگیرا، کە بە ئاراستەی سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە ناحیەی پردێ دانرابوون.

مووشەکەکان لەنێوان گوندەکانی دارەمان و حەسار بە ئاراستەی سەنگەرەکانی پێشمەرگە ئامادەکرابوون، بەڵام بەر لە ئەنجامدانی کردەکە زانیاری گەیشتووەتە دەست هێزە ئەمنی و هەواڵگرییەکان.

دانیشتوانی ناوچەکە دەڵێن “درەنگانی شەوی رابردوو هێزێک لەو ناوچەیە بینراون، بەڵام نەزانراون سەر بە کێن و تاوەکو ئێستاش دیارنییە کە کێ ئەو مووشەکانەی لەو ناوچەیە داناون.”

ھەواڵی زیاتر