لە دەربەندیخان چوار ڕاوچی دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، چوار کەسیان لە دەربەندیخان لەکاتی راوەماسیدا دەستگیرکردووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای چاودێریکردن و پشکنینی دەریاچەکە، پۆلیسی دارستانی دەربەندیخان توانیان ( ٤ ) ڕاوچی دەستگیر بکەن ، هەروەها توانرا دەست بگرن بەسەر ( ٣ ) تۆڕی ڕاوی ماسی ، ( ٢ ) بەلەم ، ( ٤ ) صەوڵی بەلەم ، ( ٣ ) ماسی ڕاوکراو ، هەروەها چەندین ماسی زیندوو لە تۆڕەکان لێکرانەوەو خرانەوە ناو دەریاچەکە .

پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران ڕێکخراوە و ڕادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی

ھەواڵی زیاتر