تەرمی بێهزاد مەحمودی لە هەولێر بەخاک دەسپێردرێت

بە ئامادەبوونی دایک و باوکی و هێز و لایەنە سیاسییەکان و بەشێک لە پەنابەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان، سبەی چوارشەممە تەرمی بێهزاد مەحموودی لە گۆڕستانی کەسنەزان لە هەولێر بە خاک دەسپێردرێت.

رۆژی سێشەممە 18ـی ئایاری 2021 دوو پەنابەری رۆژهەڵاتی کوردستان کە وەکو پەنابەری سیاسی لە هەرێمی کوردستانن، بەمەبەستی باشترکردنی رەوشی ژیانیان چوونە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری هەولێر، ئەوەیان پێڕاگەیاندبوون کە بەهۆی خراپیی دۆخی ژیانیانەوە ئاگر لە جەستەی خۆیان بەردەدەن، دواتر یەکێک لەو دوو گەنجە بەناوی بێهزاد مەحموودی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و ڤیدیۆی خۆسووتاندنەکەشی کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیداهێنا. 

شەوی 23ـی ئەم مانگە بێهزاد بەهۆی زۆریی رێژەی سووتانی جەستەیەوە کە 93٪ بوو، گیانی لەدەستدا.

ھەواڵی زیاتر