له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ شاندێكى فه‌ره‌نسى، نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى گه‌لى كوردستانى بۆ فه‌ره‌نسا دووپات كرده‌وه كه هه‌ميشه له كاته سه‌خته‌كاندا پشتگيريى مرۆيى، سياسى و سه‌ربازيى هه‌رێمى كوردستانى كردووه و هيواى خواست فه‌ره‌نسا له پشتگيرى و هاوكارييه‌كانى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام بێت، هه‌روه‌ها سوپاسى هه‌وڵه‌كان و ڕۆڵى يارمه‌تيده‌رانه‌ى سه‌رۆك ماكرۆنى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق كرد.
لاى خۆيه‌وه شاندى فه‌ره‌نسيش وێڕاى سوپاس و پێزانين بۆ ڕۆڵى پێشمه‌رگه و هه‌رێمى كوردستان له شكاندنى داعش و حه‌واندنه‌وه‌ى ژماره‌يه‌كى زۆرى ئاواره په‌نابه‌ران و پێكه‌وه‌ژيانى نێوان پێكهاته‌كان، دووپاتى كرده‌وه كه فه‌ره‌نسا به بايه‌خ و گرنگييه‌كى زۆره‌وه له دۆستايه‌تى و په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و له پێگه و ڕۆڵى هه‌رێم له سه‌قامگيريى عێراق و ناوچه‌كه‌دا ده‌ڕوانێت و هێشتا كارێكى زۆرى هاوبه‌ش ماوه پێكه‌وه بيكه‌ن و هه‌رێمى كوردستانى به فاكته‌رێكى گرنگى سه‌قامگيريى ناوچه‌كه، له قه‌ڵه‌م دا.
به‌يانيى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2021/5/25 نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمى كوردستان پێشوازی لە خاتوو فرانسواز دۆماس سەرۆکی کۆمیسیۆنی بەرگريی نیشتمانی و سەربازی لە پەرلەمانی فەرەنسا و شاندێكى ياوه‌رى كرد كه له بەڕێزان فیلیپ مایەر و گوێندال ڕۆیلارد ئه‌ندامانى په‌رله‌مان و برۆنۆ ئۆبێرت باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق و ئۆلیڤیێ دیکۆتینى، کونسولی گشتيی فەرەنسا لە هەولێر پێكهاتبوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ئه‌منيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، كرده‌وه تيرۆرستييه‌كانى داعش، ڕۆڵى هێزه فه‌ره‌نسييه‌كان و هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى له هاوكارى و پشتگيريكردنى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌ره‌نگابوونه‌وه‌ى تيرۆر تاوتوێ كرا و هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه داعش هێشتا هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كى ڕاسته‌قينه‌يه و بۆ له‌ناوبردنى يه‌كجاره‌كييان، عێراق و هه‌رێمى كوردستان، پێويستييان به به‌رده‌واميى پشتگيرى و ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تييه.
بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و هاوبه‌شيى زياترى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌كه و جيهان، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراق، گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، ميكانيزمى هاريكاريى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق له ناوچه‌كانى ماده‌ى 140ى ده‌ستوور، دۆخى سووريا به‌گشتى و چه‌ند ته‌ورێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.