بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، پۆلیسی بنگرد لە سێ ئۆپەراسیۆندا 10 ڕاوکەری ماسیی دەستگیرکردووە.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە: بنکەی پۆلیسی دارستانی بنگرد بە ئامانجی پاراستنی سامانی ماسی و ڕێگریکردن لە ڕاوکردنی چالاکیەکانیان لەدەریاچەی دوکان زیاتر چڕکردۆتەوە ڕێگە بە سەرپێچیکاران نادەن ڕاوی ماسی بکەن، لەو پێناوەشدا لە سێ چالاکی جیاوازدا مەفرەزەکانیان لە دەریاچەی دوکان گەڕان و پشکنینیان ئەنجامداوە لە سنوری ناحیەی بنگرد، لە ئەنجامدا توانیویانە ( ١٠ ) راوچی دەستگیر بکەن و هەروەها دەست بگرن بەسەر ( ٤ ) تۆڕی ڕاوی ماسی ، ( ٢ ) کەڵەك ، ( ١٠ ) ماسی ڕاوکراو .
پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوەو ڕادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی.
