سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی پڕۆژەیەک لە سلێمانی بە بەهای 122 ملیۆن دۆلار دادەنێت.
کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 23-5-2021، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەت، بەردی بناغەی سایلۆی سلێمانی و پڕۆژەی بە بازاڕکردنی گەنمی جووتیاران لە پارێزگای سلێمانی، دادەنێت.پرۆژەکە سایلۆیەکی مۆدێرن، کۆگاکردن و بەرهەمهێنانی خۆراک، بە بازاڕکردنی گەنم و دانەوێڵەی جووتیارانی سنوورەکە و دروستکردنی بەرهەمە خۆراکییەکان، لەخۆ دەگرێت.ئەو پرۆژەیە، کە هەلی کار بۆ سەدان گەنج دەڕەخسێنێت، بە نوێترین تەکنۆلۆژیای سەردەم و ستانداردە جیهانییەکان بە بەهای 122 ملیۆن دۆلار، جێبەجێ دەکرێت.