رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی کوردستان بۆ كاروباری دارایی و ئەنجوومەنی ڕاژە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیران، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی سەرپشك كردووە كە ئەگەر داهات بەشی تەواوی موچە بكات، بێ لێبڕین دابەشی بكات، ئەگەریش بەشی نەكرد ڕێژەكە كەم بكرێتەوە، لەبەرئەوە هێشتا وەزارەتی دارایی تاوتوێی دۆخەكە دەكات و بڕیار لەو بارەیەوە نەدراوە.
رۆژی 25ی ئەم مانگە حكومەتی هەرێمی كوردستان مووچەی مانگی 5 دابەش دەكات، بڕیاریشە هەفتەی داهاتوو شاندی تەکنیکی حكومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بكات بۆ جێبەجێكردنی بودجەی 2021 و ناردنی پشكی هەرێم.
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر