پەیامی مەسرور بارزانی لەبارەی یەکڕیزی و ئازادی

پێش ئەوەی یەکڕیزی دروستبکەین، پێویستە ئامانجی خۆمان یەکبخەین، ئێمە یەکڕیزبین بۆ گەیشتن بە قۆناخێک لە ئەو قۆناغە بۆ هەموومان وەکو یەک وابێت.

ناکرێت داوای یەکڕیزی بکەین، بەڵام بە دوو ئاراستەی جیاوازدا بڕۆین. نابێ ئێمە لەناو بەلەمێک بین ئەگەر دوا قۆناغ و مەبەستمان یەک نەبێت

پێویستە پێش ئەوەی یەکڕیزی وەکو دروشم بەکارببەین، پێویستە بزانین ئامانجمان لە یەکڕیزی چییە، ئەمەش هەروا دروستنابێ ئەگەر گفتوگۆی لەسەر نەکرێت

هەموو لایەنەکان بەیەکەوە قسە لەگەڵ یەکتر بکەن و بە مێشکێکی فراوانەوە گوێ لە یەکتر بگرین و یەکتر قبووڵ بکەین بۆ ئەوەی ئەوەی خەڵکی کوردستان دەیەوێ بەدەستی بهێنین و بەیەکەوە بەرەو ئامانجی هاوبەش هەنگاوبنێنن.

دەبێ هەموومان ئازادبین، ئازادی دەربڕین، ئازادی خواپەرستی و ئازادی بیروڕای سیاسیی، بەڵام دەبێ ئازادی و بەرەڵایی لێک جیا بکەینەوە.

ھەواڵی زیاتر