ئەو خێزانە کوردەی لە تورکیا هێرشیان کرایەسەر گەڕانەوە

ئەو خێزانەی کە 13ی ئەم مانگە لە شاری مێرسین لە تورکیا هێرشیان کرایە سەر، ئەمڕۆ گەڕانەوە بۆ هەولێر.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەکاتی پێشوازیکردن لە خێزانەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: بڵاوبوونەوەی دیمەنی پەلاماردانی خێزانێکی کورد لە تورکیا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە شێوەیەکی نا مرۆڤانە لە ناخەوە هەژاین و هەستمان کرد پەلاماردانی شکۆی خەڵکی شارەکەمان و گەلی کوردستان و هاوڵاتی کوردستانیە.
پارێزگاری هەولێر وتیشی: ئەو کارەی بەرامبەر ئەو ماڵباتە کوردەی شاری هەولێر لە شاری مێرسینی تورکیا کراوە کارێکی زۆر تووندئاژۆیی بوو بە جۆرێکبوو بیرکردنەوەی کاری رەگەزپەرستانەی زۆری لێدەکرا، بۆیە وێڕای ئیدانەکردنی ئەوکارە جارێکی دیکە بەناوی پارێزگای هەولێر دڵنیایی بە هاوشاریانی خۆشەویستمان دەدەین، شکۆی هەر تاکێکی هاووڵاتی شاری هەولێر شکۆی ئێمەیە، شکۆی حکومەتە”.

ھەواڵی زیاتر