هەولێر.. هەرزەکارێک بە تانکەرێکەوە ژینگەپارێزێک دەدات و دەیکوژێت

تانکەرێکی ئاوی قورس کە مێردمنداڵێک لێی دەخوڕی، خۆی بە کارمەندێکی ژینگەپارێزدا دەدات و دەیکوژێت.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر دەڵێ: کاتژمێر6ی سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ لەسەرشەقامی 120مەتری لەنزیک دەروازەی فڕۆکەخانە، تانکەرێکی ئاوی قورس کەمناڵێک لێیدەخوڕی بەهۆی تیژڕۆیی کۆنتڕۆلی لەدەستدا وخۆی کێشا بەسیستەمی بەرپەرچدانەوەی خێرا کەلەسەری دەروازەکانی 120مەتری دانراوە،لەو کاتەش کرێکارێکی ژینگە پارێز کەبەڕەگەز بەنگلادیشیە خەریکی کاری پاککردنەوەبو لەدەروازەکە وەتانکەرەکە بەرەو ئاراستەی ئەو ڕۆیشت وبەداخەوە شێلای،لەئەنجامی ڕوداوەکەش بەداخەوە کرێکارەکە هەر لەشوێنی ڕوداوەکە گیانی لەدەستدا ،زیانێکی زۆری مادیش کەوتەوە.
دەشڵێ: لەکاتی لێکۆلینەوە لەگەڵ ئەو کەسەی تانکەرەکەی لێدەخوڕی دەرکەوت کەهەرزەکارێکە و18ساڵی تەواو نەکردوە بۆئەوەی شیاو بێت بۆدەرهێنانی مۆڵەتی تایبەت ،کەچی تانکەرێکی لێخوڕیوە کەپێویستە بۆلێخوڕینی مۆلەتی گشتی هەبێت، بۆیە ئێمە داوا لەدادگا و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین کەو سزای توند بەسەربەخێوکەری شوفێرەکە بسەپێنن بۆئەوەی ببێت بەپەند بۆکەسانی تریش ،چونکە لەو ماوەی ڕابردو چەندین ڕوداوی هاتووچۆ کەوتنەوە کەهۆکارەکەیان مناڵانی بێ مۆلەت بون

ھەواڵی زیاتر