هەر کارمەندێکی وەزارەتی ناوخۆ خانەنشین ببێت مووچەی یەک ساڵی پێدەدرێ

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 16/5/2021، حازم تەحسین، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند:هێزه‌كانى ناوخۆ كە پێشتر خانەنشین دەكران پاداشتى خانەنشينيان بەچەند به‌شێك پێ دەدرا، بەڵام ئێستا هەموو پارەكه‌يان پێكەوە بۆ خەرج دەکرێ”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: “پێشووتر بە چوار به‌ش، پاداشتى خانەنشينیيان بۆ خه‌رج دەكرا، بەڵام بەم دواييه‌ رێنوێنییه‌ك دەركراوه‌ بە يەك گوژمه‌ پارەكەيان بۆ خه‌رج ده‌كرێت”.
بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی روونیشی كردەوه‌، ئەو پاداشته‌ی پێيان دەدرێت، بە پێى مووچەكانيانە، “ئەو پاداشتە بە پێی مووچه‌كانيانە، مووچەى ساڵێكيان پێ ده‌درێ، مووچه‌ی ته‌واوى چه‌ند بێت جارانی 12 مانگ ده‌كرێ و بۆیان خەرج دەکرێ، هەیە 14 بۆ 15 مليۆن دينارى بۆ دەردەچێ، بەڵام ئەوانەی پله‌ی ئه‌فسه‌ریان هه‌یه‌، زۆر زياتريان پێ دەدرێ، بە به‌ش و قيست نابێت و بەیەک گوژمە پێیان ده‌درێ”.
حازم تەحسین ئەوەشی خستە ڕوو ، بۆ خزمەتکردنی زیاتری هێزەکانی ناوخۆ، حکوومەتی هەرێمی کوردستان خەریکی هەموارکرنەوەی یاسای خانەنشینی هێزەکانی ناوخۆیە.

ھەواڵی زیاتر