سێ ئەندامی خێزانێک لە گەلی عەلی بەگ خنکان

دایک و باوک و منداڵێک لە کاتی مەلەوانی کردن لە گەلی عەلی بەگی سەر بە قەزای سۆران خنکان.

پۆلیسی سۆران ڕایگەیاندوە، تا ئێستا تەنیا تەرمی دایکەکە دۆزراوەتەوە و بەدوای تەرمی باوک و منداڵەکەدا دەگەڕێن.

خێزانەکە خەڵکی هەرێمی کوردستانن و بە سەیران چوونەتە ئەو شوێنە.

ھەواڵی زیاتر