ئایدن مەعروف لەبارەی هێرشکردنە سەر خێزانە کوردەکە پەیوەندی بە پارێزگاری مێرسینەوە دەکات

دوای ئەوەی لە شاری مێرسین چەند کەسێک هێرشیانکردە سەر خێزانێکی کورد و برینداریان کردن، وەزیری ھەرێم بۆکاروباری پێکھاتەکان پەیوەندی بە پارێزگاری مێرسینەوە دەکات.

ئایدن مەعروف، وەزیری ھەرێم بۆکاروباری پێکھاتەکان بۆ لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشەکە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٤-٥-٢٠٢١ پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ عەلی ئیحسان پارێزگاری مێرسین ئەنجامدا، پارێزگاری مێرسین لەوەڵامدا گوتی “خێزانەکەی شاری ھەولێر لە نەخۆشخانە دەرچوون و ڕەوشی تەندروستیان ئاسایی و باشە”.

پارێزگاری مێرسین ئاماژەی بەوەش کردووە، خێزانە کوردەکە مێوانی ئێمە دەبن و لە نزیکەوە چاودێری ڕەوشەکە دەکەین .

ھەواڵی زیاتر