سبەی تەواوکەری مانگی ڕەمەزانە و پێنجشەممە دەبێتە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان.
وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستانی رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ مانگ نەبینراوە و سبەی تەواوکەری مانگی رەمەزانە.
پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنجشەممە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزە.
وتیشی: دەبێت ئەم جەژنە بقۆزینەوە بۆ ئەوەی دەست لە ناو دەستی یەک بنێین و خزمەتی زیاتری وڵاتەکەمان بکەین.